ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کارەساتەکەی حەمدانییە رادەگەیەندرێت

بڕیارە سبەینێ شەممە ئەو لیژنەیەی کە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە پێکهێنرابوو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکات.

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوە کارەساتبارەکەی قەزای حەمدانییە پێکهێنرا، کارەکانی کۆتایی دێت و ئەنجامەکانی ئاشکرادەکات”.

هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە لە ساڵی 2013 بە شێوەی نایاسایی و لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستکراوە و تا ئێستا لایەنە ئیدارییەکانی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەکردووە.

تا ئێستا 14 تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەبێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنینەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریدەدات له ‌زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دەڵێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت و ژماره‌ی…
Total
0
Share