لەسەر هەزار دینار شەڕێك ڕوویدا و مردن و سوتانی خانووی لێكەوتەوە

شەڕەكە ماوەی كاتژمێرێكی تەواوی خایاندووە

لە پارێزگای میسان، لەسەر تەنها هەزار دیناری عێراقی، شەڕێك ڕوویدا و بەهۆیەوە منداڵێك گیانیلەدەستدا و چەند خانوویەكیش سوتێنران.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ شەممە بڵاویانكردەوە، شەڕەكە لە قەزای مەجەڕی گەورە لە پارێزگای میسان ڕوویداوە و بە گیانلەدەستدانی منداڵێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە و سوتانی سێ ماڵ و مۆلیدەیەكی ئەهلی كۆتایی هاتووە.

شەڕەكە، كە ماوەی كاتژمێرێكی تەواوی خایاندووە، بەهۆی ناكۆكی بووە لەسەر بڕی تەنها هەزار دیناری عێراقی، وەك ئەوەی میدیاكان ئاماژەیان پێداوە.

میدیاكان ڕوونیان نەكردووەتەوە، منداڵەكە كوژراوە، یان بەهۆی كاریگەریی دیكەی شەڕەكەوە، لە نمونەی سوتانی خانووەكان، گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل حكومەتێك بە دوو سەرۆك وەزیرانەوە پێكدەهێنێت

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن تاوتوێی لێدانی گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share