لە بریانییەوە تا ملیۆنان دۆلار.. وڵاتان هانی هاوڵاتییانیان دەدەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین

هاندانەكان لە ژەمە خواردنەوە تا ملیۆن دۆلاری تیایە

زۆرێك لە وڵاتانی جیهان هانی هاوڵاتییانیان دەدەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا، لەڕێی دیاری و خەڵات، كە لە هەندێكیاندا بریتیە لە ژەمێك بریانی، لەكاتێكدا لە هەندێكی دیكەیان دەگاتە ملیۆنان دۆلار.

ویلایەتە یەكگرتووەكان
لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خەڵات دیاریكراوە بەرامبەر وەرگرتنی ڤاكسین، كە لە هەندێك ویلایەت دەگاتە ملیۆنێك دۆلار، سەرەڕای خۆراك و كارتی بێبەمبەری ئامادەبوون لە بۆنە وەرزشییە میللییەكان.

ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتوویەكی ویلایەتی ئۆهایۆ یانسیبێكی تایبەت بەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە بردەوە، ئەو كەسە ئەبیگێل بانسیك (تەمەن 22 ساڵ) بوو، كە یەك ملیۆن دۆلاری بردەوە، لەكاتێكدا خوێندكارێكی دیكە لە هەمان پێشبڕكێدا دەرفەتێكی خوێندنی بە دابینكردنی تەواوی خەرجی و پێداویستیەكانەوە بەدەستهێنا.

چین
هەندێك لایەن لە چین خەڵاتی ئەوانە دەكەن كە ڤاكسین وەردەگرن، خەڵاتەكە لەنێوان باڵی مریشك و هێلكە، تا دەگاتە كۆبوونی كڕینی خۆراك و خەڵاتی دارایی خۆیدەبینێتەوە.

هیندستان
شاری كوفالام لە باشووری هیندستان هانی هاوڵاتییانی دەدات بە وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بە ژەمێكی بێ بەرامبەری بریانی، كە دەدرێتە هەموو ئەو كەسانەی ڤاكسینەكە وەردەگرن.

ڕوسیا
سەنتەری “تونی” بۆ بەبازاڕكردن لە ڕوسیا بەشێك ئایس كرێم دەبەخشێتە هەر كەسێك پاش كوتانی بە ڤاكسینی (سپۆتنیك V)ی دژ بە كۆرۆنا، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانی دەوڵەت بۆ هاندنی گەلەكەی لە بەدەستهێنانی توانای بەرگری دژی كۆرۆنا و ئاساییبوونەوەی ژیان.

ئیسرائیل
ڕێژەی كوتان لە شاری بەنی بەراك لە ئاستێكی نزمدابوو، ئەمەش بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی باس لە كاریگەریی ڤاكسینەكان دەكەن لەسەر وەچەخستنەوە، ئەمەش بووە هۆی دەستپێكی هەڵمەتێك بە پێشكەشكردنی ژەمێك (چۆلنت)ی كلاسیكی یەهودی، لەگەڵ جۆرێك لە سەمونی تایبەتی ناوچەكە و بوتڵێك كۆكاكۆلا، بۆ هەموو ئەوانەی ڤاكسین وەردەگرن، ئەو كەسانەش ناویان دەچێتە ناو تیروپشكی ڕاكێشانی وەرگرتنی چەندین خەڵاتی ئایپاد.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: توركیا لەڕێگەی چەتە و جاشەكانیەوە دارستانەكانی كوردستان دەسوتێنێت و دەبڕێتەوە

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی: لەدوای 2003، گەشەی ئابوریی عێراق لەمساڵدا خراپترین ئاستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share