ناکۆکییەکانی وزە لەنێوان مۆسکۆ و برۆکسل کەسی تێدا براوە نابێت

لەگەڵ ئەوەی هەریەکە لە پاریس و بەرلین کردنەوەی دەرگای گفتوگۆیان لەگەڵ مۆسکۆ بە ڕێگە چارەیەکی باش دانا، بڕیارە پێچەوانەکانی کۆمەڵەی حەوت سەبارەت بە گازی ڕوسیا ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولای سەبارەت بە وزە درێژکردەوە.

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی هێڵی (نۆرد سترین1)ی داخست، کە گاز لە ڕوسیاوە دەگوێزێتەوە بۆ ئەوروپا، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر مامەڵەکانی برۆکسل سەبارەت بە دانانی سەقفێک بۆ نرخی گازی ڕوسیا.

بەپێی شارەزایانی جیهانی، بەردەوامیی ناکۆکییەکان لەنێوان هەردوولا هیچ ئامنجێکیان بەدیناهێنێت، تەنها قەیرانی وزە لە جیهاندا زیاتر دەکات.

بەهۆی ئەو ململانێ و ناکۆکییانەوە نرخی گاز ئێستا چوار هێندەی پێشوو بەرزبووەتەوە، هەڵاوسان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە 30 ساڵی ڕابردوودا، گازی ڕوسیا بۆ هەر ملیۆن یەکەیەک شەش دۆلار لەسەر ئەڵمانیا دەکەوت ئێستا تێچووەکەی گەیشتووەتە 56 دۆلار.

نرخی کارەبا لە ئەوروپا بەڕێژەی 400% بەرزبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوروپا سوورە لەسەر ئەوەی سزاکان تەنگ بە ڤلادیمێر پوتین هەڵبچنن، ئەمریکاش ڕۆڵی زیاتر پاڵپشتی ئەوروپا دەبینێت بۆ ئەو مەبەستە.

لەگەڵ ئەوەی هەوڵەکانی ئەوروپا بۆ تەنگاوکردنی ڕوسیا بەردەوامە ئەڵمانیا و فەرەنسا نەوەستاون لە هەوڵەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە.

لە 19ی ئابدا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ڕوسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ پوتین ئەنجامدا سەبارەت بە وێستگەی زاپۆریژیا و هەناردکردنی گەنم.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا ئولاف شۆڵتز سووربوو لەسەر ئەوەی دانوستان لەگەڵ پوتین بکرێت.

لە 2ی ئەیلولدا ماکۆرن جارێکیدیکە جەختی لە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ پوتین کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەرچەندە مۆسکۆ وزە وەک چەکێک دژی ئەوروپا بەکاردەهێنرێت بەڵام نەیتوانیوە سەرکەوتووبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی.

ڕوسیا دەیەوێت وا لە ئەوروپا بکات دەستبەرداری ئۆکرانیا ببن، بەڵام تا ئێستا وڵاتانی ئەوروپا هاوڕان لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا، بۆ ڕێگریکردن لە فراوانخوازییەکانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: هیچ ویستێکمان بۆ دەستکاریکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری نییە

بابەتی دواتر

حەلبوسی: پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند بە ڕێككەوتنێكی ڕاگەیەندراو ڕێكبخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share