هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد

ئەمریکییەکان لە کاتی دەنگداندا

کەمێک پێش ئێستا بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئەمریکا پێی نایە ناو ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمەوە و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بۆ یەکلایکردنەوەی سەرۆکی چوار ساڵی داهاتوو دەستیپێکرد.

هەڵبژاردنی گشتیی بۆ سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی نیوهامشێر لە ئەمریکا دەستیپێکرد و لە کاتەکانی کۆتاییدا هەردوو کاندیدەکە لەگەڵ لایەنگرانیان کۆبوونەتەوە.

پێش كەمتر لە 24 كاتژمێر بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكا، سەرۆكى ئەو وڵاتە و كانديدى كۆمارييەكان دۆناڵد ترەمپ، لە پەنسەلڤانيا، باكوورى كارۆلينا، ميشيگەن و ويسكۆنسين كۆى گشتى لە پێنج ويلايەتى هەستيار گردبوونەوەى ئەنجامدا و كانديدى ديموكراتەكان جۆ بايدن-يش لە فلۆريدا و جۆرجيا لەگەڵ لايەنگرانى كۆبوويەوە.

ترەمپ، ميدياى وڵاتەكەى بە بڵاوكردنەوەى “هەواڵى درۆ” تۆمەتباركرد و وتى، “ئەگەر تۆڕەكۆمەڵايەتييەكانم بەكار نەهێنايە ئەوە ئەمڕۆ لێرە نەدەبووم. ئێرە تاكە شوێنە كە بتوانم خۆمى تێدا بپارێزم”.

لاى خۆيەوە كانديدى ديموكراتەكان بۆ سەرۆكايەتى ئەمريكا جۆ بايدن، هەڵمەتى هەڵبژاردنى ئەمڕۆى لە ويلايەتە هەستيارەكانى فلۆريدا و مياميەوە دەست پێكرد.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بە ڕەزامەندی کومان یەکەم ئامانجی میرکاتۆی زستانی دیاریکردووە

بابەتی دواتر

ئایا لە ئەمریکا جەنگى ناوخۆ ڕودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share