جۆنسن تا پاییز لە پۆستی سەرۆك وەزیرانیدا دەمێنێتەوە

بۆریس جۆنسن تا پاییز لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیادا دەمێنێتەوە و سەرۆكایەتیی پارتەكەی لەدەستدەدات.

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، قایلبوو دەست لە هەردوو پۆستی سەرۆكایەتیكردنی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیرانی بكێشێتەوە.

شەپۆلی دەستلەكاركێشانەوەكان لە بەریتانیا بەردەوامە، ئەمڕۆ چوار پەرلەمانتاری تر وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە وەرنەگرتنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسن، دەستیان لەكاركێشایەوە. ئێستا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پشتیوانیی پەرلەمانتار و وەزیرەكانی خوودی پارتەكەی خۆیشی لەدەستداوە و ناچارە دەستلەكاربكێشێتەوە. بەشێك لە پەرلەمانتار و وەزیرەكانی لەوانە نەدیم زەهاوی، پێشنیازیان بۆ جۆنسن كردووە دەستلەكاربكێشێتەوە و “بە شكۆمەندییەوە” پۆستەكەی بەجێبهێڵێت.

بەپێی بی بی سی، ئەمڕۆ بۆریس جۆنسن پۆستی سەرۆكایەتیكردنی پارتی پارێزگارانی لەدەستدا و قایلبووە دەست لە پۆستەكە بكێشێتەوە، بەڵام تا هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ لە پۆستەكەیدا وەك سەرۆكی پارتی پارێزگاران دەمێنێتەوە. بە دوای ئەوەشدا جۆنسن دەست لە پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵدەگرێت و لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ و لە كۆنگرەی پارتەكەیدا، كەسێكی تر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستنیشاندەكرێت و جێگەی جۆنسن دەگرێتەوە.

بۆریس جۆنسن سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، هاوینی ساڵی 2019 كاتێك پارتەكەی هەڵبژاردنی بردەوە، بوو بە سەرۆك وەزیران و بڕیاربوو لایەنی كەم تا ساڵی 2024 كە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووە، لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی تایوان و جێگرەکەی مووچەکانیان دەبەخشنە قوربانیانی بومەلەرزەکە

نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە و جێگرەکەی مووچەی ئەم مانگەیان دەبەخشنە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە. نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share