(یوێفا) تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی یاسای “گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا” دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا هەفتەی داهاتوو کۆنفراسی تایبەت بە نوێکردنەوەی یاساکانی تۆپی پێ ئەنجامدەدات و یەکێک لەو یاسایانەی پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی کراوە، یاسای تۆمارکردنی گۆڵە لەدەرەوەی یاریگا.

وەک ئاشکرایە، چەندین ساڵە لە یاریگا و خولەکانی ئەوروپا کار بە یاسایەک دەکرێت پێی دەوترێت یاسای “گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا”، بەپێی ئەم یاسایە هەر یانەیەک لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا گۆڵ تۆمار بکای کێشی دوو گۆڵی دەبێت، واتا لە ئەگەری هاوتابوونەوەی ڕیژەی گۆڵەکانی دوو یانە لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان، ئەژماری ئەو گۆڵانە دەکرێت، کە جەمسەرەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا تۆماریانکردووە و ئەوەش چانسی باشتری بە هەندێک لە یانەکان بەخشیوە.

یاساکە لە وەرزی 1965-1966وە لە خولەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بەکارخراوە، بەڵام لەم وەرزەدا (2020-2021) بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە زۆرینەی روبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ لە یاریگای بێلایەن ئەنجامدرا و ئەم یاسایە کێشەی بۆ هەندێک لە یانەکان دروستکرد، لە نمونەی یانەکانی پاریس سان جێرمان و یوڤانتۆس و بایرن میونشن.

لە ئێستادا هەندێک لە شارەزایان پیشنیازیانکردووە، یاساکە هەڵبوەشێنرێتەوە و چیتر کاریپێنەکرێت، پێشنیازەکە خراوەتە لیستی کارەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چەند هەفتەی داهاتوو بڕیارێکی گرنگی لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا ئامادەیە چەند پڕۆژەیەکی کارەبا بە قەرز بۆ حکومەتی هەرێم ئەنجام بدات

بابەتی دواتر

ڕۆما بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ لەسەرهێڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share