ڕۆما بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ لەسەرهێڵە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لەسەر ڕاسپاردەی جوزێ مۆرینیۆ، هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی گرانیت چاکا دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ڕۆماوە ئاشکرایکردووە، تیاگۆ پینتۆی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “جێلاڕۆسی” لەگەڵ گرانیت چاکا و لێپرسراوی کارەکانی دەستی بە گفتوگۆکردن کردووە.

بەڕێوەبەرە پۆرتوگالییەکە لەسەر خواستی مۆرینیۆ کەناڵی گفتوگۆکردنی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵیشدا کردووەتەوە، بەڵام ئیدارەی “گانەرز” بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانە ئەلبانی – سویسرییەکە داوای بڕی 25 ملیۆن پاوەندیان کردووە.

کۆرێری نوسیویەتی، دانوستاندنەکان لەنێوان پینتۆ و ئیدارەی ئارسیناڵ بەردەوامە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “گورگەکانی ڕۆما” لەهەوڵدایە نرخی داواکراو کەمبکاتەوە.

چاکای تەمەن 28 ساڵ لە پێگەی ناوەندی بەرگری یاریدەکات، لەم وەرزەدا 45 یاری بۆ ئارسیناڵ کردووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

  له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد. یه‌کێک له‌…
Total
0
Share