كلۆپ: “هەنگاومان نا بۆ ڕێگە ڕاستەكە”

یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ جەختی كردەوە كە ئەوان گەڕاونەتەوە سەر ڕێگە ڕاستەكە و پێویستە لەمەودوا ئەنجامەكانیان باش بێت.

لیڤەرپووڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئەیاكسی بردەوە و گۆڵی دووەم لەدوا خولەكەكانی یارییەكەدا بوو.

بەشێك لە قسەكانی كلۆپ

/ بەرامبەر ئەیاكس هەموو شتێكمان لە یاریی ڕابردوو باشتر بوو

/ هەنگاوی یەكەممان نا بۆ سەر ڕێگە ڕاستەكە

/ خواستی یاریزانەكان زۆر ڕوون بوو بۆ گۆڵی دووەم

/ پێویستم بەم كاردانەوەیە بوو لە یاریزانەكان

/ دەبوو گۆڕانكاری تەواومان بكردایە لە شێوازی یاریكردنمان

/ كاردانەوەی یاریزانەكانم بەدڵ بوو پاش شكستی یاریی ڕابردوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share