ناپۆلی لەم هەفتەیەدا ڕاهێنەری نوێ دەناسێنێت

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەم هەفتەیەدا ڕاهێنەری نوێ و جێگرەوەی جینارۆ گاتوسۆ بە هاندەران و میدیاکان دەناسێنێت.

سەرۆکی یانەی ناپۆلی، ئاوریلیۆ دی لاورێنتس لە چاوپێکەوتنێکدا بە لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەمان دیاریکراوە و لەم هەفتەیەدا ئاشکرادەکرێت”.

هەروەها لەبارەی گفتوگۆکردن لەگەڵ سێرجیۆ کۆنسیساوی ڕاهێنەری پۆرتوگالی یانەی پۆرتۆ، دی لاورێنتس دەڵێت، ” کۆنسیساو؟! هەرگیز قسەم لەگەڵدا نەکردووە”.

تۆڕی “سکای سپۆرت” لەوبارەیەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی “پارتینۆپێ” لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی ڕۆما و ئینتەرمیلان ڕێککەوتنی سەرەتاییکردووە، لەم هەفتەیەدا و دوای یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکان، بەفەرمی بە میدیا و هاندەران دەناسێنرێت.

دوای ئەوەی شینە ئاسمانییەکانی ئیتاڵیا سەرکەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو، جینارۆ گاتوسۆی ڕاهێنەر دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و پەیوەندی بە یانەی فیۆرنتیناوە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و ئینته‌ر هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی…
Total
0
Share