(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند بەردەوامن لە سەرکەوتنەکانیان

ئەمشەو شەممە، یانەی بایرن میونشن یاریی هەفتەی دەیەمی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی یونایەن بەرلین ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

بایرنی پاڵەوانی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یونایەن بەرلین بووەوە، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی باڤارییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی باڤاری لە خولەکەکانی 15، 23، 35، 61، 79 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (دوو گۆڵ)، لیرۆی سانێ، کینگسلی کومان، تۆماس مولەرەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی بەرلین-یش لە خولەکەکانی 43 و 65 لەلایەن نیکۆ گایسلمان و جولیان ڕایرسۆنەوە تۆمارکران

لەلایەکی دیکەوە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری کولنی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ڤیستیفالن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکەکانی 40، 64 لەلایەن تۆرگان هازارد و ستیفان تایجیسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن میونشن لە کۆی 10 ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022 ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 25 و لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی بوندس لیگای گرتەوە، دۆرتمۆندیش بە 24 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

بۆچی دوای بارینی یەکەم بارانی پایز مێرولەی باڵدار دەبینیت؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی لەلوتکەدا جێگیربوو و لیڤەرپوڵ و سیتی سەرکەوتوو نەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share