(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە یاری لوتکەی لە ئیشبیلیە بردەوە و گەڕایەوە پلەی دووەم

لیۆ مێسی لە سانچێز پێزخوان سەرکردایەتی بەرشلۆنەی کرد بۆ بردنەوەیەکی گرنگ بەرانبەر ئیشبیلیە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 25ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ئیشبیلیە تۆمارکرد.

ئیشبیلیە لە یاریگای سانچێز پێزخوان میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان بە ئەنجامی (0-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 29 و 86 لەلایەن عوسمان دیمبیلی و لیۆ مێسی-یەوە تۆمارکران، لەسەر ئاستی تاکە کەسی مێسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 19 و لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا جێگیربوو.

https://streamable.com/3x785f

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (53) خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بۆ دووەم سەرکەوت و جیاوازی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە، لە بەرانبەردا ئیشبیلیەی ئەندەلوسی بە 48 خاڵەوە لە پلەی چوارەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. سوود لە پاشەڕۆی مرۆڤ وەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە

بابەتی دواتر

غالب محەمەد لەبارەی ئەو کەسەی هێرشی کردووەتەسەری چی بە پۆلیس وتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share