خەڵاتی “لاوی ئاڵتوونی” لەنێوان دوو بەهرەمەندی ڕیاڵ و بارسا-دایە

لە خولی یەکەمی دەنگدان بۆ خەڵاتی لاوی ئاڵتوونی 2022، پیێرۆ هینکاپی یاریزانی لاوی یانەی بایەر لیڤەرکوزن پێشەنگی گرتووە.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، هۆکاری دەنگە زۆرەکانی هینکاپی بۆ هاندەرانی ئیکوادۆر دەگەڕێتەوە کە دەنگێکی زۆریان بۆ کۆ کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی بەهێزی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە لە کۆتاییدا یەکێک لە ئێدواردۆ کاماڤینگا، یان گاڤی خەڵاتەکە دەبەنەوە. دووانەی ڕیاڵ و بارسا لە ئێستادا پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە، ئامارەکانیشیان بۆ وەرزی 2021/22 بەم شێوەیە بووە:

کاماڤینگا – 46 یاری، 17 یاری، 2 گۆڵ، 2 ئەسیست

گاڤی – 47 یاری، 37 یاری، 2 گۆڵ، 6 ئەسیست

کاماڤینگا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید توانی ناسناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنێت.

لە بەرامبەردا گاڤی بەهۆی ئاستبەرزییەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کراوە، بەشداری 10 یاری کردووە و گۆڵێکی ماتادۆرەکان تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

کلۆزە یەکەم پۆستی ڕاهێنانی وەرگرت

بابەتی دواتر

لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 40 مامۆستا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share