کێ دەبێتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید؟ پۆچتینۆ لەنێوان زێدان و ڕائولدایە

 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەکات، لە ئەگەری دوورخستنەوەی زینەدین زێدان دوو ڕاهێنەری دیکە وەک شوێنگرەوەی دیاریکراون.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بە خراپی ئاستی یانەی شاهانە کردووە لەم وەرزەدا، جگە لەوەی زێدان نەیتوانیوە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ستایلی و مۆرکی هێرشبەری بەسەر پێکهاتەکەیدا جێبەجێبکات، لە ڕووی ئەنجامیشەوە خراپ دەرکەوتوون.

سەرەتا بەرانبەر قادیش و لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش بەرانبەر شاختار دۆنستیک دۆڕاندنیان تۆمارکرد، لە ڕووی هێرشبەرییەوە لاواز دەرکەوتوون و هێرشبەرانی یانە کێشەیان لە تۆمارکردنی گۆڵدا هەیە.

ڕۆژنامە ناودارەکەی مەدرید ئاماژەی بە دوو ناوی گەورە کردووە، وەک ئەگەرێک بۆ دوورخستنەوە، یاخود وازهێنانی زینەدین زێدان لە پۆستی ڕاهێنەری مێرەنگی، ناوەکانیش پێکهاتوون لە ڕائول گۆنزالێسی ئەفسانە و ڕاهێنەری تیپی کاستیا، دووەمیشیان ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری پێشووی ئیسپانیۆل و تۆتنهامە.

ڕائول ڕاهێنەرێکی ناوخۆیی

دابینکردنی ڕائول پێویستی بە تەرخانکردنی بودجە نییە، بەڵکو لە پۆستی ڕاهێنەری کاستیا بۆ پێکهاتەی یەکەم بەرزدەکرێتەوە، بەهەمان ستایل و بیرکردنەوەی زێدان لەسەر ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت.

پێشتر ئەم جۆرە بازدانە لە مەدرید ڕوویداوە، لە سەردەمی ئەنچلۆتی، زێدان ڕاهێنەری کاستیا بووە و دوای 57 یاری (26 بردنەوە، 17 دۆڕاندن، 14 یەکسانبوون) بۆ ڕاهێنەری پێکهاتەی یەکەم پاڵێوراوە.

ڕائول تاوەکو ئێستا 29 یاری ڕاهێنەری کاستیا بووە (11 بردنەوە، 10 یەکسانبوون، هەشت دۆڕاندن)، ڕەنگە ژمارەکانی ڕائول کەمتربێت، بەڵام ئەزموونی لە ڕیاڵ مەدرید لە زێدان زیاترە.

پۆچتینۆ خەونە گەورەکە

ماوریسیۆ پۆچتینۆ لە پێشوودا ڕاهێنەری ئیسپانیۆل بووە و دژە بەرشلۆنەیە، چەندینجار ڕایگەیاندووە کە خەون بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت.

لە ساڵانی ڕابردوو ئیدارەی مێرەنگی هەوڵیان بۆ گواستنەوەیداوە و بەهۆی پێداگری ئیدارەی تۆتنهامەوە لە پڕۆسەکەدا سەرکەوتونەبوون، لە ئێستادا ئەم ڕاهێنەرە بێکارە و بەدوای پڕۆژەیەکی گەورەدا دەگەڕێت، گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەهەمان شێوە پێویستی بە بودجەی زەبەلاح نییە، بەڵام ڕەنگە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکاندا بکات، لە کاتێکدا یانەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت هەنگاوی فراوان بنێت.

بابەتی پێشتر

پیکێ ڕەزامەندی نیشانداوە و حەوت یاریزانی بارسا بە پاشەکەوتی موچە قایلنین

بابەتی دواتر

ڕوسیا.. هێرشێكی 'تیرۆریستی' پووچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە، لە ئێستادا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە…
Total
0
Share