وەزارەتی دارایی دابەشكردنی موچەی دوو وەزارەتی دیكەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوريى هەرێمی كوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند و ڕۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممەی داهاتوو دوو وەزارەتی دیكە موچە وەردەگرن .

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت .

هەروەها ڕۆژی یەکشەممەش موچەی یەکەكانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

لە دووڕۆژی ڕابردووشدا وەزارەتی دارایی موچەی تەنها وەزارەتی تەندروستی دابەشكرد.

لەماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا وەزارەتی دارایی موچەی فەرمانبەرانی لە 25 مانگدا بە پێنج ڕۆژ بەسەر تەواوی وەزارەتەكاندا دابەش دەكرد، بەڵام لەم مانگەدا خشتەی پێدانی موچە گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە و تائێستاش وەزارەتەكە هۆكارەكەی ڕوننەكردوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان: فەرمانی دەستگیرکردنم زیاتر بابەتێکی سیاسییە، نەک یاسایی

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: لە چوار مانگی ڕابردوو 571 ملیار دنیار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وڵاتێک لە ئەندامێتیی ئۆپیک کشایەوە

حکومەتی ئەنگۆلا کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپێک راگەیاند و ودەڵێت، “ئەندامێتیمان لە بەرژەوەندی وڵاتەکەماندا نییە”.…
Total
0
Share