شەش هەفتەیە نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەمەش بۆ شەش هەفتە دەچێت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمە لەکاتێکدا مەترسییەکان لەسەر ئاڵۆگۆڕەکان بەردەوامە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 91.05 دۆلار و بەبڕی 1.71 دۆلار و ڕێژەی 1.79% بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین نرخە لەدوای مانگی تشرینی یەکەمی 2014ـەوە پێیگەیشتووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 87.71 دۆلار و بەبڕی 1.40 دۆلار و ڕێژەی 1.57% بەرزبووەوە.

بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ شەشەم هەفتە لەسەر یەک هاوشانە لەگەڵ مەترسییە جیۆسیاسییەکان و بەردەوامی ترس لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و کاریگەریی لەسەر نەرخی نەوت.

کێسەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و مەترسیی کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت یەکێکە لە گەورەترین ئەو مەترسییانەی بازاڕی نەوت دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەینی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، “مۆسکۆ شەڕی لەگەڵ ئۆکرانیا ناوێت”.

بابەتی پێشتر

دادگای تورکیا بێتاوانی بۆ سێ بکوژی گەنجێکی سوری دەرکرد.. لێیانداوە تا مردن

بابەتی دواتر

سەدر نامەیەک بە دەستنووسی خۆی بڵاودەکاتەوە.. گەل و نیشتمان هێڵی سوورن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

 نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share