بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان: فەرمانی دەستگیرکردنم زیاتر بابەتێکی سیاسییە، نەک یاسایی

لەسەر دۆسیەی ڕووبەری ئەو زەوییەی بۆ ناوچەی پیشەسازیی ڕزگاری تەرخانکراوە، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، دەشڵێت، “فەرمانەکە زیاتر سیاسییە وەک لەوەی بابەتێکی یاسایی بێت”.

دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی گەرمیان فەرمانێکی دەرکردووە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات بەرزان کەریم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان دەستگیربکەن و ڕادەستی دادگای بکەن، بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی.

لەوبارەیەوە بەرزان کەریم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دۆسییەکە پەیوەندیی بە ڕووبەری ئەو زەوییەوە هەیە، کە لە ناحیەی ڕزگاری بۆ ناوچەی پیشەسازی تەرخانکراوە و داوای فراوانکردنی ڕووبەرەکەیان کردووە”.

ئەو بەرپرسەی شارەوانیی گەرمیان دەڵێت، “سکاڵاکە لەلایەن کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە، بەتۆمەتی ئەوەی سەرۆکی شارەوانیی ڕزگاری (ئەرسەلان ئەحمەد) ڕووبەرەکەی زیادکردووە، لەکاتێکدا ئەمە کێشەی نێوان ئەو ئەندامەی ئەنجومەن و سەرۆکی شارەوانیی ڕزگارییە و پەیوەندیی بە منەوە نییە”.

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان هۆکاری سکاڵاکە بۆ “کێشەی شەخسی” دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، “ئەو ئەندامەی ئەنجومەن پیشتر داوای زیادکردنی ڕووبەری زەویی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی کردووە لە ناوچەی پیشەسازیی ڕزگاری، بەڵام بۆینەکراوە، بۆیە ئێستا ئەم سکاڵایەی تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەبڕوای من بابەتەکە زیاتر سیاسییە وەک لەوەی یاسایی بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: تورکیا بۆردومانی بارەگاکانی پەکەکەی کرد و ژمارەیەک گەریلا و بەرپرسێک شەهیدبوون

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە و چەند بارەگایەکیان لە شەنگال بۆردومانکردووە و…
Total
0
Share