پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

شنۆ ئەشقی سورچی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی دابینکردنی مووچە، هەوڵێکە بۆ تێکدانی یەکڕیزی و لێکترازانی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان و چەواشەکردنی خەڵک و لابردنی تەرکیزی ڕای گشتییە لەسەر ڕاستی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت بۆ سەروو 70$ “.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لەگەڵ ئەوانەدا نرخی دۆلار زۆر بەرزە، و بەردەوامی جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوریەکان و کۆتایی هاتنی قۆناغی کەرەنتین و بەرزبوونەوەی داهاتی ناوخۆ وادەکات کە حکومەت بیانوی لێبڕینی موچەی نەبێت.

شنۆ ئەشقی سورچی ڕاشیگەیاندووە، ” ئەمانە لە ماوەکانی ڕابردوودا بیانووی سەرەکی حکومەت بوون بۆ لێبڕینی مووچە، ئێمه لە فراکسیۆنی سەوز پێداگیرین لەسەر ئەوەی لەم قۆناغەی ئێستا پێویستە کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێ و ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و موچەخۆران ئاسایی بکرێتەوە”.

سەبارەت بە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر بەردەوامی لێبڕینی موچە ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی سەوز دەڵێت، ” یاداشتمان واژوو کردووە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان تایبەت بکرێ بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە و هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی یاسای چاکسازی و بەردەوامی گەندەڵی لە خاڵەسنووریەکان بە ئامادەبوونی حکومەت”.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی دوو مانگدا خاوەن ماتۆڕەکان لە کەلار سێ کارمەندی هاتوچۆ بریندار دەکەن

بابەتی دواتر

 دووەم خۆپیشاندەری گۆڕەپانی تەحریر گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناحیەی ژاراوە كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت. رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، كاتێك باوک و کوڕەكە…
Total
0
Share