دووەم خۆپیشاندەری گۆڕەپانی تەحریر گیانیلەدەستدا

دوای گرژییەکانی شەوی ڕابردووی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر، دووەم خۆپیشاندەر، کە شەوی ڕابردوو بەسەختی بریندارببوو، گیانیلەدەستدا.

دوێنێ سێشەممە خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و بەشێك لە پارێزگاکانی دیكەی عێراق دەستیانپێكردەوە، لە بەغداد لە گۆڕەپانی تەحریر و چەند گۆڕەپانێكی دیكە بەدروشمی “کێ کوشتمی؟” خۆپیشاندان كران، دوای دروستبوونی گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون، کە بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان دۆخی تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

پێشتر گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرێك ڕاگەیەندرابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو بریندارێكی دیكەی خۆپیشاندانەكان گیانیلەدەستدا، كە لە خۆپیشاندانەكانی تەحریر گوللــە بەر سەری کەوتبوو و برابووە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی وردا بوو.

هەر لە گرژییەکانی شەوی ڕابردوودا 23 کەس برینداربوون، دووان لەوانە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانن، پێدەچێت ئەمڕۆش خۆپیشاندان بەردەوامبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
Total
0
Share