كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناحیەی ژاراوە كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت.

رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، كاتێك باوک و کوڕەكە بە ئامادەبوونی كەسوكاریان لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر بە مەبەستی ئاشتبوونەوە كۆبوونەتەوە، كوڕەكە تەقەی لە باوكی كردووە و كوشتوویەتی.

بەپێی زانیارییەكان، ماوەیەك بووە ئەو باوك و كوڕە کێشە لە نێوانیاندا هەبووە، ئەمڕۆ لە كاتی دانیشتنی ئاشتەواییەكەدا، کوڕەكە كە تەمەنی 25 ساڵە لە دانیشتنەکە چووەتەدەرەوە و لە پەنجەرەوە بە تاپڕ تەقەی لە باوکە تەمەن پەنجا ساڵانەکەی كردووە، بەو هۆیەوە باوكی دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

دوای رووداوەكە، تەقەكەرەكە هەڵاتووە و پەنای بردووەتەبەر ماڵی خانەوادەیەكی دیاری ناوچەكە، ئەوانیش رادەستی پۆلیسیان كردووە و ئێستا تۆمەتبارەكە دەستبەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەرجەم ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانمان ئامادەییان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی  ئامادەییان دەبێت.…
Total
0
Share