فیڵ فۆدین: مێسی نمونەی باڵایە و کانتی بەهێزترین ڕکابەرە

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی مانچستەر سیتی، فیڵ فۆدین چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی “فوتباڵ دەیلی” ئەنجامدەدات، تیایدا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پاڵەوانبوونی سیتی و چەندین بابەتی دیکە ئاشکرادەکات.

 

هەستت چۆن بوو کاتێک زانیت لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ یاریدەکەیت؟

باوک و دایکم هەمیشە پێیان دەوتم ڕۆژێک لە ڕۆژان یاری کۆتایی ئەم خولە گەورەیە ئەنجامدەدەیت، بەڵام خۆم هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم، هیوادارم ناسناوەکە بەدەستبهێنین.

 

لەو باوەڕەدابوویت بەو خێراییە بەم ئاستە بەرزە بگەیت؟

چاوەڕوان نەبووم بەو خێراییە لەگەڵ پێکهاتەی یەکەمی سیتی بەم خاڵە بگەم، پێموابوو کاتێکی زیاترم پێویست دەبێت تاوەکو دەبم بە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکان.

 

نێیمار یاریزانێکی گەورەیە، ئەنجامی هەندێک لە یارییەکان یەکلاییدەکاتەوە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان

 

هەستت چۆن بوو کاتێک بوویت بە پاڵەوانی پریمەرلیگ؟

هەستێکی ناوازەم هەبوو، بەدەستهێنانی ناسناوەکە لە کاتێکدا کە یەکێکبووم لە یاریزانە کاریگەرەکان هەستێکی خۆشی پێدام.

 

دوای ڕوبەڕوبوونەوەی بوروسیا دۆرتمۆند، لەگەڵ هالاند باسی چیتان کرد؟

بەشێوەیەکی گشتی لەبارەی یارییەکە و ئەنجامەکەوە قسەمان کرد، گفتوگۆکەمان تایبەت نەبوو، زۆرێک پێیانوابوو باسی بابەتی تایبەتیمان کردووە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، ئێمە تەنها باسی یارییەکەمان کرد.

 

لەم وەرزەدا کام یاریزانە بەهرەدارترین بووە و بەرامبەری یاریتکردووە؟

پێویستە بڵێم نێیمار، چونکە لە یاریی چوونی خولی یانە پاڵەوانەکان بەتایبەت تایمی یەکەم لە چەند ساتێکدا سەرسامیکردم، جموجۆڵی خێرای ئەنجامدەدا، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستبوو وەک پڕۆفیشناڵێک دەربکەوم و ڕوبەڕووی ببمەوە، نێیمار یاریزانێکی گەورەیە، ئەنجامی هەندێک لە یارییەکان یەکلاییدەکاتەوە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، دوای یارییەکە داوای درێسەکەییم کرد و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە پێشکەشیکردم.

 

لە سەرەتاکانی ژیانی وەرزشیمەوە مێسی بە نمونەی باڵا دەزانم، دەمەوێت لەگەڵیدا دابنیشم و قسەی لەگەڵدا بکەم

 

کام بەرگریکارە قورسترین بووە و ڕوبەڕووی بوویتەوە؟

بەرگریکار نییە، بەڵام بەهێزترین ڕکابەرە تاوەکو ئێستا بەرامبەری یاریمکردووە، ئەو یاریزانە نگۆلۆ کانتییە، لە هەموو پێگەکاندا بوونی هەیە، تۆ وا هەستدەکەیت لێی دەربازبوویت، بەڵام لەناکاو لە تەنیشتتەوە دەردەکەوێتەوە.

 

خەون نابینیت وەک مێسی بگەیت بە لوتکە؟

بێگومان، مێسی یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و بگرە باشترینیانە، بە تۆپەوە توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە، بەهەمان شێوە چانسم هەبوو هاوشانی داڤید سیلڤا یاریمکرد، زۆر شتی لێوە فێربووم.

 

ئەگەر ڕۆژێکی تەواو لە ڕاوە ماسی بەڕێبکەیت، حەزدەکەیت کێت لەگەڵدا بێت؟

بێگومان حەزدەکەم مێسیم لەگەڵدابێت، بەرامبەری یاریم نەکردووە و لە سەرەتاکانی ژیانی وەرزشیمەوە بە نمونەی باڵای دەزانم، تەنها دەمەوێت لەگەڵیدا دابنیشم و قسەی لەگەڵدا بکەم، ئەوە شتێکی نایاب دەبێت.

بابەتی پێشتر

پەیامی لاپۆرتا بۆ گەورەکان: ڕێزتان دەگرم، بەڵام پارەمان نییە

بابەتی دواتر

باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی سوتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share