ڕاهێنەری پاریس پێیوایە مێسی دەبێتەوە باشترینی جیهان

كریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێیوایە مێسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.

گالیتێ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆ باریزیانی فەرەنسی دەڵێت: مێسی دڵخۆش دەبینم هەموو بەیانییەك و بە باشی ڕاهێنان ئەنجام دەدات.

وتیشی: لە ڕووی دەرونییەوە مێسی زۆر باش دەردەكەوێت و دڵنیام ئەم وەرزە گۆڵی زیاتر تۆماردەكات.

گالیتێ پێیوایە وەرزی ڕابردوو مێسی كێشەی زۆر بووە بەڵام ئەم وەرزە كێشەكانی چارەسەر بون و یاریزانە ئەرجەنتینییەكە لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە بۆ هەموو ڕكابەرییەكان ئامادەیە.

لەكۆتایی قسەكانیدا گالیتێ پێیوایە مێسی ناسناوە تاكییەكان بۆ خۆی دەگەڕێنێتەوە و دەشبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ خوازیاره‌کانی هالاند، به‌ڵام..

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی یه‌کێکه‌ له‌و یانه‌ زه‌به‌لاحه‌ ئه‌وروپیانه‌ی هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجییه‌وه‌ ده‌دات، به‌ڵام له‌ ڕووی…
Total
0
Share