پەیامی لاپۆرتا بۆ گەورەکان: ڕێزتان دەگرم، بەڵام پارەمان نییە

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا هۆشداری بە یاریزانە گەورە و گرانبەهاکان دەدات و دووپاتیدەکاتەوە، کە توانای تەرخانکردنی موچەی خەیاڵییان نەماوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی کەتەلۆنیا، خوان لاپۆرتا لە ماوەی داهاتوودا پڕۆسەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی چەندین ساڵەی یانەی بەرشلۆنە بەگەڕدەخات، ڕەنگە دەستبەرداری چەندین یاریزانی گەورە و گرانبەها ببێت.

لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی یاریزانە زەنگۆڵەدارەکان کردووە، پێی ڕاگەیاندوون، ” ڕێزتان دەگرم، ئێوە مێژووی یانەکەن، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە توانای تەرخانکردنی موچەی بەرزمان نەماوە.

بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسا، ماتیۆ ئالیمانی ڕاپۆرتێکی خستووەتە بەردەست سەرۆکایەتی یانە و دەریخستووە، موچەی یاریزانانی “ئازولگرانا” لە ئاستی موچەی یاریزانانی یانەکانی دیکەدا نییە، بەڵکو زۆر بەرزترە، لە کاتێکدا هەمان ئەو یاریزانانە بەتەمەندا ڕۆچوون و لە 2015وە لە خولە ئەوروپییەکاندا دووچاری چەندین ئابڕوچوون بوون، پاڵپشت بەم ڕاپۆرتە لاپۆرتا بڕیاریداوە چەندینێکیان بفرۆشێت و موچەی ئەوانی دیکەش کەمبکاتەوە.

بالاگی: هەمووان بۆ فرۆشتن

گویلۆم بالاگی، ڕۆژنامەنوس و نوسەری ناودار و نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە ڕایگەیاندووە، کە ڕەنگە ڕێژەی یاریزانان لە “لیستی فرۆشتن” بگاتە 16 بۆ 17 یاریزان، لاپۆرتا و ستافەکەی تەنها مێسی و دی یۆنگ و پێنج یاریزانی دیکەیان لە لیستەکە دەرکردووە.

هەروەها بڕیاردراوە داهاتووی یاریزانە گەورەکانی وەک پیکێ و بوسکێتس و ئەلبا بە موچە و ئیمتیازاتی کەمتر یەکلاییبکرێتەوە، بەتایبەتیش گلەییان لە پیکێ هەبووە، کە پێشتر کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی (یوێفا) ئەنجامداوە، لە کاتێکدا یانەکەیان لایەنگری سازکردنی خولی سوپەری ئەوروپییە.

بابەتی پێشتر

چالاكوانێكی عێراقی لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە كرایە ئامانج

بابەتی دواتر

فیڵ فۆدین: مێسی نمونەی باڵایە و کانتی بەهێزترین ڕکابەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share