ئەو داوەرەی ژیانی لە بەرشلۆنە تاڵکردووە

یەکێک لە داوەرانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەرامبەر بەرشلۆنە بەتوندی بڕیاردەدات، لەم وەرزەشدا زۆرترین کارتی ڕەنگاوڕەنگی بەڕوویاندا بەرزکردووەتەوە.

کارلۆس دێل سێرۆ گراندی، لەدایکبوونی ناوچەی ئیل کالا دیل هێرنارێسی سەر بە شاری مەدریدە، تەمەنی 45 ساڵە و لە ساڵی 2013وە بڕوانامەی داوەریی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

دیل سێرۆ لەم وەرزەدا چوار یاریی یانەی بەرشلۆنەی بەڕێوەبردووە، لە دوو یاریدا یانە کەتەلۆنییەکە براوەبووە و لە دوو یاریشدا یەکسانبوون.

بەرامبەر ڤالێنسیا (4-1)، بەرامبەر ئیسپانیۆل (0-1) براوەبوون، بەرامبەر ئیشبیلیە (1-1) و بەرامبەر قادیش (0-0) یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.

ئەوەی سەیرە، ئەم داوەرە لە بەرزکردنەوەی کارتی زەرددا دەست لە یاریزانانی بارسا ناپارێزێت، لەم وەرزەدا 14 کارتی بەڕوویاندا بەرزکردووەتەوە، هەروەها کارتێکی سووری داوە بە فرینکی دی یۆنگ، کە کۆکراوەی دوو کارتی زەرد بووە لە یەک یارییدا.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی شەمشەمەکوێرەکانی مێستایا داوەری یاریی بووە، بەرامبەر هەر گۆڵێک کارتێکی بەڕووی یاریزانانی بەرشلۆنە بەرزکردووەتەوە (چوار کارت).

بابەتی پێشتر

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

بابەتی دواتر

خۆشتنەکەی کریستیانۆ نزیکی ملیارێکی کۆکردەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share