پاریس بۆ ڕامۆس: پێویستمان پێت نییە

سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆسی ئاگادار کردووەتەوە، کە بەشێک نییە لە پلانەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لو پاریزیان، هۆکاری پشتگوێخستنی ڕامۆس و گرنگی پێنەدانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانە یەک لەسەریەکەکانەوە ناڵاندوویەتی، وەک یاریزانێکی بێسەروشوێن مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، چونکە نەیتوانیوە لە یەک ڕووبەڕووبوونەوەی چامپیۆنزلیگدا بەشداری بکات.

لە ئێستاشدا سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی پاریسەوە گورزێکی بەهێزی لێدراوە و پێی وتراوە کە لە پلانەکانی وەرزی داهاتوودا نییە، بەرگریکارە ئەفسانەییەکە بەنیازە لە یانەکە بمێنێتەوە و لەپێناو بەدەستهێنانی پێگەیەکی سەرەکیدا بجەنگێت.

ڕامۆس لە وەرزی 2021/2022 تەنها نۆ یاری بۆ “پی ئێس جی” ئەنجامداوە، توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی پێشتر

ڕۆژی دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی شیلادزێ دیاریكرا

بابەتی دواتر

تین هاگ (200) وەردەگرێت و (12) دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share