ڕۆژنامەکانی ناودارەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/5) زیاتر سەرنجیان لەسەر سەرکەوتنەکانی یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان بووە لە جامەکانی ئیتاڵیا و فەرەنسا، هەروەها چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە کەیسی ئاڵوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید.
ئەمەش مانشێت و بەرگی سەرەکی هەندێک لە گرنگترین ڕۆژنامەکانە:
مارکا (ئیسپانیا)
- ڕۆناڵدۆی دیاردە دەیەوێت خزمەتی مەدرید بکات (لە ڕێگەی ڕاگرتنەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەی لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید)
- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەبارەی مباپێ و هالاندەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات، کامیان دەبنە باشترین؟
- کریستیانۆ هەموو نازناوەکانی لە خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەدەستهێنا
- ئاڵوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس و ئەگەرەکان
- بەرشلۆنە گرنگی بە ڕاهێنەری بایرن میونشن دەدات
سپۆرت (ئیسپانیا)
- ڕاکردنی گەورەی ژووری جلگۆڕینەکانی بارسا (باس لەوە دەکات لاپۆرتا پێکهاتەی بارسا بە فرۆشتنی 14 یاریزان نوێدەکاتەوە)
- ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان بارسا و ئەگوێرۆ
- ئاهەنگی پاڵەوانە گەورەکان، کچانی بارسا بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا
موندۆ دیپۆرتیڤۆ (ئیسپانیا)
- بۆندی ئاڵوگۆڕ (تیایدا ئاماژە بە ئاڵوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس کراوە)
- بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا لەلایەن کچانی بەرشلۆنەوە
- یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان شکستیاننەهێنا و جامەکانی ئیتاڵیا و فەرەنسایان چنییەوە
- ئەو ڕێسایانەی تۆپی پێ کە گۆڕانکارییان تێدادەکرێت، لەبارەی بەردەستکەوتنی تۆپ لەناو ناوچەی سزا و گۆڕانکارییەکان
ئاس (ئیسپانیا)
- “فۆرمولا وەن یانەی منداڵە ملیاردێرەکان” بووە
- کیلیان مباپێ لەگەڵ زێدان یان بەبێ زێدان
- ئالوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس
لیکیپ (فەرەنسا)
- واژووی کیلیان مباپێ لە فاینەڵی کۆپا فرانسا
- ڕایەڵەی یانەکانی فەرەنسا کەناڵێک بە نرخێکی کەم بۆ یارییەکان تەرخاندەکات
- کۆچی ئەفسانە، لی ئیڤانز
لاگازێتا دێلۆ سپۆرت (ئیتاڵیا)
- یوڤانتۆس ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت
- کۆنتی و ئینتەرمیلان.. متمانە لەنێوانیاندایە
کۆرێری دێلۆ سپۆرت (ئیتاڵیا)
- پێرلۆ و نازناوی جامی ئیتاڵیا و ڕزگاربوون لە شکستی وەرز
- لاوتارۆ مارتینێز لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکە
- جەنگی نێوان ئیمۆبێلی و کایرۆ