کلۆزە جەڵتەی تێپەڕاند و دەگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنان

ئەستێرەی دێرینی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، قۆناغەکانی چارەسەربوونی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و دەگەڕێتەوە بۆسەر کاری ڕاهێنان.

کلۆزەی تەمەن 43 ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری “کیکەر”ی ڕاگەیاندووە، “هەموو شتێک باشبووەتەوە، هەست بە هیچ کێشەیەکی تەندروستی ناکەم و دەتوانم دووبارە دەستبەکارەکانم بکەمەوە، ماوەی مانگێک و 15 ڕۆژە دەستم بە یاریکردنی تۆپی پێ و تێنس و ڕاکردن کردووەتەوە، پزیشکەکان گڵۆپی سەوزیان بۆ داگیرساندووم”.

هەروەها دەڵێت، “دەمەوێت لەسەر پێیەکانم بوەستمەوە و وەک ڕاهێنەرێک کاربکەم، نەک وەک یاریدەدەر، حەزێکی زۆرم بۆ ئەو ئەرکە هەیە”.

کلۆزەی پاڵەوانی مۆندیالی 2014 و گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتییەکە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری 2021 ئاشکرایکرد، تووشی جەڵتەی قاچ بووە و ناچارە ماوەیەکی دوورودرێژ پشوو وەربگرێت.

بەوهۆیەوە ئەفسانەکەی ئەڵمانیا بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەرداری پۆستەکەیبوو لە یانەی بایرن میونشن (ڕاهێنەری تیمی لاوان)، لە ئێستاشدا ئەگەر هەیە پۆستی ڕاهێنەری یانەی فۆرتونا دوسلدۆرف، یاخود پێگەی یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ سیستمی خۆراکی مانچستەر یونایتدی گۆڕیوە

بابەتی دواتر

ئێستا نوێترین زانیاری لەبارەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share