پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان دوایین تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

پارێزەرێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵەی یاسایی لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی سزادراوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، ئەمڕۆ تانە لە بڕیارەكە دەدەن.

بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی ئەو سزادراوانە پێشکەش بەدادگاكە دەکەن، بەهۆی بوونی چەندین هەڵەی یاسایی.

بەوتەی ئەو پارێزەرە، یەکێک لەو خاڵانەی پشتیان پێبەستووە لە تانەکەیاندا، دادگای پێداچوونەوە بێئەوەی نوێنەریان لە ئاسایش هەبووبێت لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، باسیان لەوەکردوە، کە سزادراوانی بادینان بە ویست و خواستی خۆیان وتەکانیان لێوەرگیراوە و واژۆیان لەسەر وتەکانیان کردوە، کە ئەوەش ڕاستنییە، “چونکە پێشتر ئەو سزادراوانە لەبەردەم سەرۆک و ئەندامانی دادگای تاوانی دووی هەولێر، جەختیان لەوەكردبووەوە لەژێر هەڕەشەی جەستەیی و هەڕەشەی ناموس ناچاربوون ئەو شتانە واژۆ بکەن کۆ بۆیان نوسراوە”.

ڕونیشیكردەوە، خاڵێکی دیکە، کە پشتیان پێبەستووە، ئەوەیە كە “ناکرێت ئاسایش خۆی سکاڵاکار بێت و هەر خۆشی لە ڕۆژی دانیشتنی دادگادا بەشێک بێت لە دادگا”.

بەشدار حەسەن، گەشبینیی خۆشی نەشاردەوە، کە بەهۆی ئەو تانانەوە، بڕیارەکە لەبەرژەوەندیی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی زیندانیكراو گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و ئازادبکرێن.

کۆتایی مانگی ڕابردوو دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، سەرەڕای بوونی نیگەرانییەكان لەبڕیارەكەی دادگای هەولێر، بە واژۆی سێ دادوەر لە کۆی پێنج دادوەر، سزای زیندانیكردنی دەستگیركراوانی بادینانی پەسەند کرد، ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و نوێنەرایەتی و كونسوڵخانەكانی وڵاتانی دەرەوەی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد

بابەتی دواتر

مانشێتی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی ڕۆژنامە وەرزشییەکانی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share