ئەگوێرۆ لەپێناو بەرشلۆنەدا حەوت ملیۆن یورۆ دەکاتە قوربانی

هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچستەر سیتی، لەپێناو یاریکردنی بۆ یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی دەربڕیوە موچەکەی بە ڕێژەی لەسەدا 58 کەمبکاتەوە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە سێرجیۆ ئەگوێرۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لەسەرهێڵە و نزیکە بە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە بگات.

هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لەپێناو یاریکردن بۆ بەرشلۆنە و پەیوەنیکردن بە مێسی هاوڕێیەوە، ئامادەیی دەربڕیوە لەسەدا 58ی موچەکەی کەمبکاتەوە و بەپێی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ خوان لاپۆرتا و ستافەکەی، لە هاوینی 2021وە و دوای واژووکردنی بۆند لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بڕی پێنج ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت.

ئەم بڕە لە موچەی سێرجینیۆ دێسک کەمترە و تەنها ملیۆنێک لە موچەی پێدری و ڕیکی پوج زیاترە.

بەراورد بە موچەی بەدەستهاتوو لە یانەی مانچستەر سیتییەوە کە 12 ملیۆن یورۆیە، ئەگوێرۆ بە پۆشینی درێسی ئازولگرانا داهاتی حەوت ملیۆن یورۆ لەدەستدەدات.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: كەمئاوی كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا نابێت

بابەتی دواتر

شەممەی داهاتوو مێسی بێدەنگی دەشکێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

یانه‌ی ئارسیناڵ به‌رده‌وامه‌ له‌زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌…
Total
0
Share