(ڤیدیۆ) چێڵسی، مان سیتی کردە دەرەوە و بلیتی فاینەڵی “فا کەپ”ی بڕی

چێڵسی بۆ جاری 15 لە مێژوویدا گەیشتە یاری کۆتایی فا کەپ

ئەمشەو، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگرینی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان لە نێوان چێڵسی و مان سیتی ئەنجامدرا و شینپۆشەکانی لەندەن بلیتی یاریی کۆتاییان بڕی.

لە یاریگای وێمبڵی چێڵسی وەک یانەی میوان ڕوبەڕوی سیتیزنی گواردیۆلا بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد، گۆڵەکە لە خولەکی 55 لەلایەن حەکیم زەیاشی مەغریبیەوە تۆمارکرا.

سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا ئەستێرەکانی سیتیزن هەوڵی بێوچانیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و تۆماس توخێلی ئەڵمانی توانی بەرانبەر پلانە هێرشبەرییەکانی گواردیۆلا سەرکەوتن تۆماربکات و بۆ جاری 15 لە مێژوویاندا بە یاری کۆتایی جامەی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان گەیشتن.

https://streamable.com/rvvhh5

بڕیارە سبەیشەو یانەی لیستەر سیتی لەهەمان یاریگا “وێمبڵی” یارییەکی یەکلاکەرەوەی دیکە لەنێوان لیستەر سیتی و ساوزامپتن ئەنجامبدرێت، براوەی نێوانیان لە یاری کۆتایی جامە ناودارەکەی ئینگلتەرا ڕوبەڕوی چێڵسی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی لە ساڵیادی كۆچی دوایی "سەید عەبدولعەزیز ئەلحەكیم" پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ڤۆلفسبۆرگ 2-3 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share