كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچیلۆتی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیكۆمەدرید

ئەمشەو كاتژمێر 11:00 یانەی ڕیاڵ مەدرید لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید دەكات.

پێش یارییەكە كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەم جۆرە باسی دۆخی هەردوو تیپەكەی كرد.

“لە یارییەكەی ئێمە و ئەتلەتیكۆ سێ خاڵ هەن، هەوڵدەدەین بۆ ئێمە بێت”.

“كەریم بنزیمە ڕاهێنانی كردووە، ئەگەری بەشداریكردنیشی زۆرە”.

“ئێمە دەزانین ئەتلەتیكۆمەدرید یانەیەكی بەهێزە بەڵام هەوڵدەدەین بردنەوە مسۆگەربكەین”.

“گاریس بەیڵ بۆ یارییەكە ئامادەیە، نازانم بەرامبەر ئەتلەتیكۆ لە سەرەتاوە بەشداریدەكات یاخود نا”.

“ئێمە باشتر لە تیپەكانی تر کارمان کردووە، بەڵام پێویستە 6 مانگی تر یاریبکەین ئەوكات پاڵەوان دیاریدەكرێت”.

“من ناسناوی لالیگا بەرزدەنرخێنم، تا ئێستا ئەو پاڵەوانێتییەم نەبردووەتەوە، ئەمەش پاڵنەرێكی بەهێزە”.

“بەلای منەوە چامپیۆنزلیگ گرنگترین پاڵەوانێتییە لە جیهاندا”.

“سیمۆنی ئەو ڕاهێنەرە بوو كە یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی كرد بە یەكێك لە باشترین یانەكانی جیهان”.

“گریزمان و سوارێز و دی پاول لە باشترین یاریزانانی ئەتلەتیكۆن”.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری عێراق دوورخرایەوە

بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، زیلیکۆ پترۆڤیچ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ‏لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە…
Total
0
Share