کۆنتی لە پاریس چی دەکات؟

ئەنتۆنیۆ کۆنتی کاندیدە بۆ پۆستی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ئەگەرێکی بەهێز هەیە جێگەی کریستۆف گالتیێر بگرێتەوە.

ماڵپەڕی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا” بڵاویکردووەتەوە، ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی پایتەختی فەڕەنسای کردووە، بۆ بەسەربردنی پشووی کۆتایی هەفتە لەو شارە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کۆنتی پاڵێوراوە بۆ پۆستی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان و لە لیستی داواکراوانی یانە فەرەنسییەکەدایە، ئەگەرێکی بەهێز هاتووەتە ئاراوە لە کۆتایی وەرزدا گالتیێر دووربخرێتەوە و کۆنتی ڕاستەوخۆ جێگەی بگرێتەوە.

کۆنتی حەوتجار لەگەڵ ئینتەر میلان و یوڤانتۆس پاڵەوانی خولی ئیتاڵی بووە و ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ چێڵسی بەدەستهێناوە، لە هەمان کاتدا پاڵێوراوە بۆ یانەی یوڤانتۆس و جێگرتنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری.

بابەتی پێشتر

مان یونایتد لەنێوان کولو موانی و ئۆسیمین-دا بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە خۆی بۆ دەرەوەی ئەوروپا ئامادە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share