وەزیری نەوتی عێراق پێشنیازێک بۆ نەوتی هەرێم دەکات

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زۆر هەن لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێم، پێشنیازیش دەکات کۆمپانیایەک بۆ دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم دروستبکرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ 13ی تشرینی یەکەم، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “تێڕوانینەکان بۆ چارەسەری سیاسی و ئابوری لەنێوان هەرێم و بەغداد وەک یەکە و ئەمەش بابەتێکی ئەرێنییە بۆ ڕێککەوتنی زیاتر”.

لەسەر پێشنیازەکەی بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەک بۆ نەوتی هەرێم، وەزیری نەوتی عێراقی ئاشکرایکردووە، “لە پێشنیازەکەماندا هاتووە کە کۆمپانیایەک بۆ دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم دروستبکرێت و لە ڕووی هونەری و ئیدارییەوە سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق بێت و بتوانێت دەستی بە نەوتی پارێزگاکانی هەرێم بگات”.

وەزیری نەوت نەیشاردووەتەوە کە لە دۆسییەی نەوتدا، هەرێم و بەغداد بۆچوون و تێڕوانینی هاوبەشیان هەیە.

ئیحسان عەبدولجەبار، ڕاشیگەیاندووە، “وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت ئیدارەی سەروەتی نەوتی بدات لە عێراق، بۆیە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم دەتوانرێت نەوتی هەرێمیش بە باشی بگەیەنرێتە بازاڕەکانی جیهان”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکمان بۆ پێدانی موچە چڕتر کردووەتەوە

بابەتی دواتر

نەخشەسازیی نوێ بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکانی هەرێم دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share