بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دانیشتنی پەرلەمان، كە بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت و لە كارنامەكەیدا چوار بڕگە لەخۆی دەگرێت.

بڕگەكانی دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازاری پەرلەمان پێكدێن لە، “یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه‌، پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره‌ (2)ى ساڵی 2011”.

برگەی دووەمی دانیشتنەكەش “ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (90، 91، 93، 96 و 97) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان”.

بڕگەی سێیەمی دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان تایبەتە بە”به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)”.

لە كۆتا بڕگەدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له ‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: بەردەوامین لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد کە هەوڵەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و چەکی بێمۆڵەت بەردەوامە. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی…
Total
0
Share