تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

لە شاری سلێمانی، زۆرینەی پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، لەکاتێکدا تەندروستیی سلێمانی پێشتر نیازی خۆی بۆ تایبەتکردنی نەخۆشخانەکە بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان ئاشکراکردبوو، بۆیە بڕیارە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەكان جیابكرێتەوە.

لەوبارەیەوە دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێستا بەشكی زۆری پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، بەوهۆیەوە نەخۆشخانەکە قەرەباڵغییەکی زۆری تێدا دروستبووە”.

بۆیە بەرپرسەكەی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، نیازیان هەیە بۆ جیاکردنەوەی پسپۆڕییەکان تاوەکو بتوانن نەخۆشخانەی شار تایبەت بکەن بە حاڵەتە کتوپڕەکان و پسپۆڕی و نەشتەرگەرییەکانی مێشک و دەمار.

بەپێی پلانی تەندروستیی سلێمانی، پسپۆڕییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ دەبرێتە نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی، پسپۆڕییەکانی هەرس و جگەر دەبرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پێشوو، هەروەها نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، کە ئێستا تایبەتە بە چاو، بەهۆی ئەوەی شوێنەکەیان فراوانە و دەکرێت پسپۆڕیی دیکەی تێدا جێگەبکرێتەوە، ئەگەری هەیە بەشی ئێسک و شکاوی ببرێتە ئەو نەخۆشخانەیە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا داوامان لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە چاو کردووە کارەکانیان فراوان بکەن و لیستی نەشتەرگەری و بینی نەخۆشەکان فراوان بکەن”.

لەبارەی بوونی بینای پێویست بۆ جیاکردنەوەی پسپۆڕییەکان، دکتۆر هێرش سەید سەلیم وتی، “تەنها چاوەڕێی دۆخی کۆرۆناین کە بەکوێ دەگات، ئەگەرنا بینامان زۆرە”.

بابەتی پێشتر

ڕیفراندۆم.. لە سەربەخۆییەوە بۆ دووبارە ڕووكردنەوە ناوەند

بابەتی دواتر

 كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی كومان پێش یارییەكەی لیڤانتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share