فەرەنسا 15 ملیۆن یۆرۆ دەبەخشێت بە دهۆك

فەرەنسا بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ، پشتیوانیی پرۆژەكانی پەرەپێدان لە دهۆك دەكات.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك پێشوازی لە ئولیڤى دیكیوتینى كونسوڵی گشتیى فەرەنسا لە كوردستان كرد و هاوكاریكردنی پارێزگاكە لەلایەن حكومەتی فەرەنسا-وە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دهۆك، حكومەتی فەرەنسا بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ دەبەخشێت بە پارێزگاكە بۆ ئەوەی لە پەرەپێدانی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری دا خەرج بكرێت.
وەك ڕاگەیاندراوەكە ڕوونیكردووەتەوە، كونسوڵی فەرەنسا لە كوردستان بە پارێزگاری دهۆك-ی ڕاگەیاندووە، ئەو 15 ملیۆن یۆرۆیەی وڵاتەكەی دەیبەخشێت بە دهۆك، 500 هەزار كەس لە سنووری پارێزگای دهۆك و 60 هەزار خوێندكار لێی سوودمەند دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكە بەردەوامە

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت،”جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەوە بەردەوامە و تەواوی تیمەكانی پاككرنەوە…
Total
0
Share