وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە بە ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا ڕێگە بە هاتنی گەشتیارانی عەرەب نادرێت لە پارێزگاکانی عێراقەوە، بەڵام بڕیارەکە وەک یەک لە پارێزگاکانی هەرێم جێبەجێ نەکرا.
بڕیارەکەی لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە گەشتیارانی عەرەب بۆ پارێزگاری سلێمانی نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕۆژانی جەژن گەشتیاران سەردانی پارێزگای سلێمانیان کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەوان ڕێگەیان نەداوە، هیچ گروپێکی گەشتیاری سەردانی پارێزگاکە بکات.