لە سێ ڕۆژی جەژندا 78 حاڵەتی تاوان لە هەولێر تۆمارکراون

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماری جێبەجێکردنی پلانی ڕۆژی جەژنی ڕاگەیاند و بەپێی ئەو داتایانە لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا 78 حاڵەتی تاوان لە هەولێر تۆمارکراون و 73 تاوان ئاشکراکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد، “لە ڕۆژانی جەژندا ڕێگە بە هیچ گروپێکی گەشتیاری نەدراوە بچنە شاری هەولێرەوە، ئەگەرچی ئەو بڕیارە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کار و کەسابەتی هاوڵاتییان هەبووە”.

لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا لە هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرا، 10 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا 10 کەس برینداربون و 4 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە چالاکییەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا 30 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبوون، لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمێک لە مارکێتێکی گەڕەکی 32ی پارک، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتۆتەوە.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر سوپاسی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و کۆی بەڕێوبەرایەتییەکان دەکات، کە “بە سەرکەوتوویی” پلانی ڕۆژانی جەژنیان جێبەجێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێن چوارشەممە کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا پەنجەمۆرەکانیان…
زیاتر ببینە

کەی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەکرێت؟

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی چاککردنی کەموکوڕییەکانن و لە کۆتایی هەفتەوە، دابەشکردنی هاوکارییەکان دەستپێدەکات. عەتا محەمەد، سەرۆکی…
Total
0
Share