(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ لەکۆتا ساتدا گەڕایەوە لوتکەی لالیگا و بارسا هیوای لەدەستدا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 37 و پێش کۆتایی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بردنەوەیەکی زەحمەتی تۆمارکرد و لەلایەکی دیکەوە ڕیاڵ مەدرید لوتکەی لە بلباو بردەوە و ڕیزبەندی لالیگا وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو.

ئەتلەتیکۆ لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ئوساسۆنای نۆیەمی ڕیزبەندی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە ئەنجامی (2-1) لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی دیێگۆ سیمیۆنی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئوساسۆنا لە خولەکی 75 لەلایەن ئانتی بۆدیمێر، گۆڵەکانی ئەتلەتیکۆ لە خولەکەکانی 83 و 88 لەلایەن ڕینان لۆدی و لویس سوارێزەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/umty15

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سان مامێس بووە میوانی ئەتلەتیک بلباو، یاریی نێوان دوو یانە گەورەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی زێدان کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 68 لەلایەن ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکارەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/x5e900

لە هەمان کاتدا ڕوبەڕووبوونەوەی سێیەمی نێوان بەرشلۆنە و سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای کامپ نو بە ئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات، گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 28 لەلایەن لیۆ مێسی و گۆڵەکانی سێلتا لە خولەکەکانی 38 و 89 لەلایەن سانتی میناوە تۆمارکران.

https://streamable.com/dnmuhn

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ پارێزگارییان لە پێگەیان لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا کرد، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بە 81 خاڵ لە پلەی دووەمدا جێگیربوو، هەرچی یانەی بەرشلۆنەیە بە 76 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا هەموو هیوایەکی چنینەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاکانی عێراق ئاسایی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

ماینز 1-3 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، یانەى ئینتەرمەیامی بە ڕابەرایەتی مێسی گەیشتە یاریی کۆتایی لیگا کەپ. ئینتەرمەیامی چوار بە…
Total
0
Share