دەمەقاڵێی نێوان کۆنتی و لاوتارۆ لێکەوتەی خراپی دەبێت

لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەی نێوان یانەی ئینتەرمیلان بەرامبەر ڕۆما، کێشە لەنێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر و لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەردا دروستبوو، چاوەڕواندەکرێت دەمەقاڵێی نێوان جەمسەرەکان لێکەوتەی خراپی هەبێت.

لە ڕوبەڕووبوونەوەی ڕۆما، ڕاهێنەری ئینتەر لە خولەکی 36 بەهۆی پێکانی ئالێکسیز سانچێزەوە لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی بەگەڕخست، بەڵام بەهۆی قایلنەبوونی لە ئاستی ئەرجەنتینییەکە، لە خولەکی 77 ئاڵوگۆڕی پێکرد.

بڕیاری ئاڵوگۆڕکردنی لە ماوەیەکی کورتدا هەرگیز بەدڵی هێرشبەرەکە نەبوو، بۆیە ناڕەزایی نیشاندا، بەم هۆیەشەوە کۆنتی بەتوندی دژی وەستایەوە و ئەگەر کادرە کارگێڕییەکانی نێراتزۆری نەبوونایە، ئەگەر هەبوو کێشەکە قوڵتربێتەوە.

دوابەدوای ڕووداوەکە، ئالیخاندرۆ کامانۆ، لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە بە لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” ئێمە ئارامین، بەڵام بارودۆخی ئێستای ئینتەر وامان لێدەکات هیچ پێشبینییەک نەکەین، لاوتارۆ لێرە بەختەوەرە، لەم نزیکانەدا نازناوی کالچیۆی بەدەستهێناوە، بەڵام ناکرێت لەوە زیاتر چاوەڕوانی نوێکردنەوەی بۆندەکەی بکەین”.

لاوتارۆ لەلایەن چەندین یانەی گەورەی دیکەوە داواکراوە، سەرچاوە ئیتاڵییەکان پێیان وایە بەهۆی دەمەقاڵێی لەگەڵ کۆنتی ئەگەر هەیە گۆڕانکاری بەسەر بیرکردنەوەیدابێت و ئۆفەرە نوێیەکان ڕەتبکاتەوە و ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

کۆستا بایرن بەجێدەهێڵێت و ناشگەرێتەوە بۆ یوڤانتۆس !

بابەتی دواتر

شەش یانە هەوڵی ڕفاندنی یاریزانێکی بەرشلۆنە دەدەن و بڕیار بەدەست کومانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share