کۆستا بایرن بەجێدەهێڵێت و ناشگەرێتەوە بۆ یوڤانتۆس !

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی یوڤانتۆس، دوگلاس کۆستا لەگەڵ یانەیەکی بەرازیلی دەستی بە دانوستاندن کردووە و بڕیاریداوە لە دوای وادەی خواستنی لە بایرن، نەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، کە بۆندی کۆستا و بایرن کۆتاییهاتووە و باڵە فڕیوەکەی بەرازیل خراپترین وەرزی بەڕێکردووە (22 یاری و گۆڵێک)، لە کۆتایی وەرزدا بە ناچارییەوە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی یوڤانتۆس بەوپێیەی وەرزێک لە بۆندەکەیدا ماوە.

بەڵام ئەوەی ڕوودەدات شتێکی دیکەیە..

کۆستا لەگەڵ یانەی گریمیۆی بەرازیلی چووەتە سەرهێڵ و دەستی بە دانوستاندن کردووە، تاوەکو یوڤانتۆس کۆتایی بە بۆندەکەی بهێنن و پەیوەندی بە یانە بەرازیلییەوە بکات.

بێلد نوسیویەتی، یاریزانەکەی یوڤی ڕەزامەندی دەربڕیوە موچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە، تەنها بۆ ئەوەی دوو وەرز و نیو بۆند لەگەڵ یانەکەی پۆرتۆ ئالێگری واژووبکات.

لەم بارەیەوە مارکۆس هێرمان، جێگری سەرۆکی گریمیۆ ڕایگەیاندووە، ” لەگەڵ کۆستا لە گفتوگۆیەکی پێشکەوتووداین، دڵنیام لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی سەرکەوتوو دەبێت و پەیوەندیمان پێوەدەکات، تەنانەت ڕەزامەندی دەربڕیوە دەستبەرداری موچە خەیاڵییەکەی ئەوروپای ببێت بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستمی دارایی ئێمەدا خۆی بگونجێنێت”.

بابەتی پێشتر

لە گرژییەکانی ئەم دواییەدا "غەززە قوربانی یەکەمە"

بابەتی دواتر

دەمەقاڵێی نێوان کۆنتی و لاوتارۆ لێکەوتەی خراپی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێس گیرا

یانەى پوماسی مەکسیکی پاش دەنگۆی گیرانی ئالڤێس، گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە. پۆلیسی بەرشلۆنە بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک لە…
Total
0
Share