چێڵسی بە “قیست” لە کڕینی ئینزۆ نزیکبووەتەوە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێز لە یانەی بەنفیکاوە چڕكردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”، بەرپرسانی چێڵسی لەگەڵ یانەی بەنفیکا کەوتوونەتە سەرهێڵ و نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی بۆ یاریگای “ستامفۆرد بریج”.

ئیدارەی “بلوزی لەندەن” ئامادەیی دەربڕیوە نرخی شکاندنی گرێبەستی ئینزۆ پێشکەشبکات کە (127) ملیۆن یورۆیە، بەڵام بە شێوازی قیست، نەک “کاش”.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئینزۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ بەنفیکا ڕەتکردووەتەوە و چاوی لە یانەی چێڵسی-یە، بەو هۆیەوە جەمسەرەکان نزیکن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەکەی واژۆبکەن.

ئینزۆ فێرناندێز بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە لە مۆندیالی قەتەر باشترین ئاستی پێشکەشکرد، سەرنجی یانە گەورەکانی وەک چێڵسی، لیڤەرپوڵ، ڕیاڵ مەدریدی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی 16 كەس بەتۆمەتی پەلاماردانی كچێك لە هوانە دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام درێژەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share