شەش یانە هەوڵی ڕفاندنی یاریزانێکی بەرشلۆنە دەدەن و بڕیار بەدەست کومانە

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا خواستیان لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی یانەی بەرشلۆنە نیشانداوە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە تاوەکو ئێستا بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە.

ئیمێرسۆن دی سۆزا جونیۆر، لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، لەهەمان وادەی گواستنەوەکاندا بەشێوازی خواستن ئاڕاستەی یانەی ڕیاڵ بیتیس کرا، یاریزانی ناوبراو تەمەنی 22 ساڵە و لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە سەوزپۆشەکە باشترین ئاستی پێشکەشکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس، یانەکانی بایرن میونشن، پاریس سان جێرمان، میلان، ڤیاڕیاڵ و تۆتنهام و ئارسیناڵ خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، بەڵام ئیدارەی خوان لاپۆرتا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان نەبووە.

ئاس نوسیویەتی، خوان لاپۆرتا و ستافەکەی گرنگی بە ئیمێرسۆن نادەن و بگرە ئامادەن بیفرۆشن بە یانەیەکی دیکە، بەڵام ناچارن چاوەڕوانی ڕاپۆرتی کۆتایی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر بکەن، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشکەشی بکات.

نەزانراوە، ئایا کومان خواستی لەسەر گەڕاندنەوەی ئیمێرسۆنە یان نا؟ ئەگەر داوای گەڕاندنەوەی بکات یانەی بەرشلۆنە ناچاردەبێت بڕی نۆ ملیۆن ببەخشێتە بیتیس، بە پێچەوانەشەوە یاریزانەکە لەدەستدەدەن، بۆیە ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە یاریزانەکە بەو بڕە بکڕنەوە (نۆ ملیۆن) پاشان بە نرخێکی زیاتر بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاشفۆرد به‌ تۆمارکردنی هاتریک ناوی له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ نوسرایه‌وه‌

هێرشبه‌ری به‌هره‌داری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مارکۆس ڕاشفۆرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد و توانی هاتریک تۆماربکات…
زیاتر ببینە

مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له‌ بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.…
Total
0
Share