ئەگەر هەیە ئەمڕۆ نازناوەکانی خولی ئینگلیزی و ئیتاڵیا یەکلاییببنەوە

ئەمڕۆ، بردنەوەی یانەکانی لیڤەرپوڵ و ساسولۆ نازناوەکانی پریمەرلیگ و کالچیۆ یەکلاییدەکاتەوە

ئەمڕۆ، یەکشەممە چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین لە خولەکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا ئەنجامدەدرێن، دەکرێت نازناوی وەرز لە هەردوو خولەکە یەکلاییبکەنەوە.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی 34ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد یاری لوتکە بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدەدات.

مانچستەر سیتی بە 34 یاریی ئەم وەرزە 80 خاڵی کۆکردووەتەوە و لوتکەی پریمەرلیگی گرتووە، بە جیاوازی 13 خاڵ پێش مانچستەر یونایتدی دووەمی ڕیزبەندی کەوتوون کە ئەمڕۆ، یەکشەممە بەرامبەر لیڤەرپوڵی شەشەمی ڕیزبەندی یاریدەکات (لیڤەرپوڵ خاوەنی 54 خاڵە).

لەم یارییەدا یونایتد پلەی دووەمی مسۆگەرکردووە، بەڵام لیڤەرپوڵ بەوپەڕی تواناوە هەوڵی بردنەوە دەدات بۆ گەیشتنەوە بە چوار پلەی سەرەتا، لە ئەگەری بردنەوەی کوڕانی یۆرگن کلۆپ، یانەی مانچستەر سیتی جیاوازی نێوانی لەگەڵ یونایتد بەر لە چوار گەڕی کۆتایی دەبێتە 13 خاڵی چەسپاو و بە فەرمی دەبنە پاڵەوانی 2020/2021ی پریمەرلیگ.

لە خولی ئیتاڵیا هەمان دۆخە

کالچیۆ بەهەمان بارودۆخی پریمەرلیگدا تێپەڕدەکات، یانەی ئینتەرمیلان خاوەنی 82 خاڵە و بە جیاوازی 14 خاڵ پێش ئاتالانتا بێرگامۆی ڕکابەری کەوتووە (ئاتالانتا بە 33 یاری 68 خاڵی کۆکردووەتەوە).

ئەمڕۆ، یەکشەممە یانەی ساسولۆ لە ماپی ستادیەم میوانداری ئاتالانتا دەکات، لە ئەگەری بردنەوەی ساسولۆ جیاوازییەکە بە 14 خاڵ دەمێنێتەوە، بەو شێوەیەش لە کۆتا چوار گەڕی کالچیۆ هیچ یانەیەک ناتوانێت لەگەڵ ئینتەر هاوتا ببێتەوە و ئەستێرەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزە 2020/2021 و نازناوی سکۆدیتۆ بەرزدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ڕایۆلا: ڕیاڵ دەتوانێت، بەڵام بۆ بەرشلۆنە قورسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share