یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، پێنجشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی، یاریی دواخراوی هەفتەی (34) کە بە یاریی لوتکە ناودەبرێت، لەنێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد ئەنجامدەدرێت.

یونایتد پلەی دووەمی ڕیزبەندی مسۆگەرکردووە، بەڵام لیڤەرپوڵ پێویستی بە بردنەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی هیواکانی بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا” هاوشێوەی خولەکانی دیکە بەردەوامی دەبێت، غەڕناتە لە یاریگای نویڤۆ لۆس کارمینێس میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات.

لە خولی ئیتاڵیاش تەنها یەک ڕوبەڕووبوونەوەی هەفتەی 36 لەنێوان یانەکانی کرۆتۆنی و هیلاس ڤیرۆنا ئەنجامدەدرێت.

لە ئەڵمانیا یاری کۆتایی “دی ئێف بی پوکاڵ” یاخود جامی ئەڵمانیا، لە نێوان یانەکانی لایپزیک و بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین ئەنجامدەدرێت.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 34)

ئەستۆن ڤێلا – ئێڤەرتۆن (8:00)

مانچستەر یونایتد – لیڤەرپوڵ (10:15)

 

لالیگا (هەفتەی 36)

بەلەد وەلید – ڤیاڕیاڵ (8:00)

ئیبار – ڕیاڵ بیتیس (9:00)

غەڕناتە – ڕیاڵ مەدرید (11:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 36)

کرۆتۆنی – هیلاس ڤیرۆنا (9:45)

 

جامی ئەڵمانیا (دی ئێف بی پوکاڵ – یاری کۆتایی)

لایپزیک – بوروسیا دۆرتمۆند (9:45)

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەڕێوەچوونی نوێژی جەژن لە هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

وێنە.. سەرەڕای بەردەوامیی گرژییەکان نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share