کۆمپانیای 3 بۆ چێڵسی: بەزووترین کات لۆگۆی ئێمە بسڕنەوە

دوای ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یانەی چێڵسی-دا پچڕاند، کۆمپانیای (سێ)ی بەریتانی نووسراوێکی ئاڕاستەی یانەی چێڵسی کردووە و بەزمانێکی توند داوادەکات لۆگۆی کۆمپانیاکە لەسەر درێسی یاریزانان بسڕنەوە.

وتەبێژی کۆمپانیا سپۆنسەرەکەی چێڵسی بە ماڵپەڕی ئەتلەتیکی ڕاگەیاندووە، ” ئێمە لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ یانەی چێڵسی تێگەیشتووین، کە کێشەیان هەیە لە لابردنی لۆگۆی کۆمپانیاکەمان لەسەر درێسی یاریزانان، کێشەکەش پەیوەندی بە وەرگرتنی مۆڵەت و سنووردارکردنییەوە هەیە”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە داوامانکردووە، چێڵسی بەزووترین کات چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە و ناوی ئێمە بسڕێتەوە”.

سنوردارکردنی مۆڵەتی کڕین و فرۆش و بازرگانیکردن، ڕێگرییان لە بەڕێوەبەرانی چێڵسی کردووە بۆ سڕینەوەی لۆگۆی کۆمپانیای (3) کە چەند وەرزێکە وەک سپۆنسەری سەرەکی بۆندیان لەگەڵ یانە شینەکەدا واژووکردووە.

هەموو ئەوەش کە روودەدات، بۆ سزادانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی چێڵسی دەگەڕێتەوە کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ڕووسیایە و هاوڕێی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز…
Total
0
Share