(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆی هاوسێی برده‌وه‌.

ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی کرد، له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزه‌دا یانه‌ی خانه‌خوێ توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 16، 57 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌ و مارکۆ ئاسینسیۆوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 42 و له‌پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا به‌جێگیری مایه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌ 29 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کیلیان مباپێ پاریس سان جێرمانی به‌ره‌و بردنه‌وه‌ برد

بابەتی دواتر

نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ سه‌روو 76 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share