وێنە.. سەرەڕای بەردەوامیی گرژییەکان نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو

هەروا گرژیی و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەماس بەردەوامە، بەڵام ئەمە بەشێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی فەڵەستینی سارد نەکردەوە، بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا.

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کە فەڵەستینییەکان هەوڵدەدەن جەژن بگێڕن لە دوای مانگێک لە ڕۆژوگرتن و هیلاکی، بەڵام پێدەچێت جەنگ هەروەک جاران بەردەوامبێت و ئەمڕۆش مەترسیی پێکدادان وەک ڕۆژانی پێشووترە.

سەرەڕای مەترسییەكان، ئەمڕۆ نوێژخوێنە فەڵەستینییەكان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی جەژنیان كرد، هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلیش بێكاردانەوە بوون و دۆخەكە گرژیی لێنەكەوتەوە.

بەهۆی بەردەوامیی پێکدادانەکانەوە فڕۆکەخانەی (بن گۆریۆن) لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل تا کاتێکی نادیار گەشتەکانی دەگوازێتەوە بۆ فڕۆکەخانەیەکی دیکە.

لەگەڵ ئەوەشدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، یەکێک لە بانکە میلییە ئیسلامییەکانی سەر بە حەماسی بۆردوومان کردووە.

 

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

عێراقییەکانی کەمپی هۆل خەریکە نائومێد دەبن لە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share