لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 704 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون، بەڵام نزیكەی دوو ئەوەندەش چاكبوونەوە، ڕێژەی توشبوون لە سلێمانی زیادیكردووە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، 7 هەزار و 195 پشكنین ئەنجامدراوە، 704 توشبووی نوێ تۆماركراون، كە سلێمانی بە 331 توشبوو زۆرترینی تێدا تۆماركراوە.
هەر لەماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوو هەزار و 320 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، 9 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە پێنجیان لە دهۆك بوون.
تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 156 هەزار و 653 كەس توشی كۆرۆنا بوون، 4 هەزار و 108 كەسیان گیانیان لەدەستداوە، 136 هەزار و 879 توشبووش چاكبوونەتەوە، لەئێستادا 15 هەزار و 666 كەس چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.