شێخان.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو هاوسەر کوژران

لە کۆمەڵگای کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان، بەهۆی ناکۆکی و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، پیاوێك و هاوژینەكەی کوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کێشەی نێوان دوو بنەماڵەدا لە کۆمەڵگای کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان، گرژی و شەڕ دروستبووە بەوهۆیەوە پیاوێك و هاوژینەكەی کوژران و چەند كەسێكی دیكەش لە هەردوولا برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ڕووداوەکەدا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە و ناو و ناسنامەشیان ئاشکرایە.

پێشتر و چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، لە کۆمەڵگای چڕەی سەربە قەزای شێخان، بەهۆی کێشەی زەویوزار لەنێوان دوو بنەماڵەدا، ژنێک کوژرا.

بابەتی پێشتر

"چوار هاوڵاتیی کورد لە زینانە لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە دەستگیرکراون"

بابەتی دواتر

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share